ڕیكلام

ڕیكلام
نوێترین
6/20/2016

زانیارییەکی نوێ بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن


تۆژینەوەیەکی نوێی بواری تەکنەلۆژیا ئاشکرای کردووە، ئەگەر بە تەواوەتیش پڕۆگرامەکانی ئایفۆن دابخەیت، کاریگەری لەسەر چارجی مۆبایلەکەت نییە.

بەکارھێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن، زۆربەی کات دوگمەی “Home” دووجار دادەگرن، بۆ داخستنی ئەو پڕۆگرامانەی پێشووتر بەکاریان ھێناوە، چونکە وا دەزانن ئەگەر بەم شێوەیە پڕۆگرامەکان دابخەیت چارجی مۆبایلەکەیان درەنگتر دادەبەزێت.

توێژینەوەیەکی نوێی تەکنەلۆژی، کە لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دراوە، ئاشکرا کراوە کە داخستنی ھەموو پڕۆگرامەکان بە تەواوەتی، چارجی مۆبایلەکەت ناپارێزێت و ھیچ کاریگەرییەکیشی بۆ چارجی مۆبایلی ئایفۆن نییە.

توێژەران ھۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کاتێک ئەو پڕۆگرامانە جاری یەکەم دایدەخەیت، ئەم پڕۆگرامە کار ناکات تا ئەو کاتەی دووبارە پڕۆگرامەکە دەکەیتەوە، بۆیەش کاریگەری لەسەر چارجی مۆبایل ئایفۆن نییە.


ئاماده‌كردنی :علاءالدین برزنجی 

  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنت:

Post a Comment

Item Reviewed: زانیارییەکی نوێ بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن Rating: 5 Reviewed By: Unknown