ڕیكلام

ڕیكلام
نوێترین
6/22/2016

ئەگەر ژمارە مۆبایلەکەت لە فەیسبووک دانابێت چی دەبێ؟




بەکارھێنان و دانانی وشەی نھێنی بە ھێز و درێژ بۆ ھەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" مانای ئەوە نییە کە ھەژماری فەیسبووکەکەت نادزرێت و تووشی ھاککردن نابێت.

لێکۆڵینەوە نوێیەکانی بواری تەکنەلۆژیا پێیان وایە ھاککردنی ھەژمارەکان لە ئێستەدا بە زۆری بەھۆی ژمارەی مۆبایلەکان دەبێت کە دەتوانن سوود لە تۆڕی "SS٧" وەرگبرن.


چۆن دەتوانن سوود لە تۆڕی "SS٧"وەربگرن؟


لە ڕێگەی ناردنی تێکستی نامە بۆ تۆڕی "SS٧" کە لە ڕێگەی بەکارھێنانی ژمارەی مۆبایلی تایبەتی سەر ھەژمارەکە دەست دەکەوێت ئەو تۆڕِەیش بێ ئەوەی سەرچاوەکە بزانێت ھەموو زانیاریەکان دەدات بە کەسی "ھاککەر".


ھەر لە ڕێگەی ئەوەوە زۆر کەس بێ ئەوەی زانیاریان ھەبێت لەسەر وڵامدانەوەی کۆد و زانیاریەکان، کۆدەکان جارێکی دیکە بۆ چوونە ژوورەوەی ھەژمارەکانیان لێ دەدەنەوە، ڕاستەخۆ کەسی "ھاککەر" دەتوانێ وشەی نھێنی ھەژماری فەیسبووکەکەی دەست بکەوێت.
  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنت:

Post a Comment

Item Reviewed: ئەگەر ژمارە مۆبایلەکەت لە فەیسبووک دانابێت چی دەبێ؟ Rating: 5 Reviewed By: Adeb IT07