ڕیكلام

ڕیكلام
نوێترین
6/22/2016

منداڵێکی ١٥ ساڵان لە ڕێگای نەخشەی گووگڵەوە شارێکی وون بووی دۆزیەوە


ویڵیام ئەو منداڵە ١٥ ساڵانەیە کە لە وڵاتی کەنەداوە پێی وایە کە لەڕێگای وێنە سەتەلایتەکانی نەخشەی گووگڵەوە توانیویەتی شارێکی وون بووی شارستانیەتە کۆنەکان بدۆزێتەوە.

دوای ئەوەی چەند لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر نەخشەی چەند ناوچەیەک کردووە و چەند بەرزایی و  نزماییەکی بەدی کردەوە دوای لێکدانەوە بۆی دەرکەوتوە کە ئەم ناوچەیە شوینی شارستانیەتێکی کۆنە .

زانایەکیش لە ئاژانسی ئاسمانی کەنەدی رایگەیاندوە کە ئەم ناوجەیەی ئەم منداڵە دۆزیوتەوە ناوچەیەکی سەختە و بە ئاسانی وەڵامی دروستمان دەست ناکەوێت تا بڵیین ئەم شوێنە شارستانیەت بووە یان نا ، بەڵام لەهەمان کاتدا بەرزایی و نزماییەکان دەرخەر و چەند هۆکارێکی دیارن بۆ ئەم مەبەستە چونکە پێدەچێت ئاسەواری باڵەخانە و خانوو بووبن.

وا بڕیارە ویڵیام ئەم دۆزینەوەی خۆی لە پێشانگای نێودەوڵەتی زانایانی جیهانی رابگەینێت کە لە وڵاتی بەڕازیل دەبەسترێت لە ٢٠١٧.



  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنت:

Post a Comment

Item Reviewed: منداڵێکی ١٥ ساڵان لە ڕێگای نەخشەی گووگڵەوە شارێکی وون بووی دۆزیەوە Rating: 5 Reviewed By: Unknown