ڕیكلام

ڕیكلام
نوێترین
7/08/2016

تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ‬ فه‌یسبووك زیاد دەکرێت



تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ‬ فه‌یسبووك زیاد دەکرێت
سەرەتای ئەم هەفتەیە ١١ی تەمووز کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندی داونلۆدکردنی ڤیدیۆ بۆ ئەپی فەیسبووک لە مۆبایلەکاندا زیاد دەکات و سەرەتاش لە هیندستانەوەی دەستی پێدەکات.
لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە بەکارهێنەران دەتوانن ڤیدیۆکان داونلۆد بکەن بۆ ناو مۆبایلەکانیان و پاشان بە بێ پەیوەستبوونیان بە ئینتەرنێتەوە و هەر لە ڕێگەی ئەپی فەیسبووکەوە ڤیدیۆکان تەماشا بکەن.
هۆکاری زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە پێداگری فەیسبووکە بۆ بەردەستکردنی خزمەتگوزارییەکانی لەو شوێنانەدا کە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتیان لە ئاستی پێویستدا نییە.
بەڵام سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکان دەتوانن ئەم تایبەتمەندییە لەکاربخەن و ڕێگە نەدەن کە بەکارهێنەران ڤیدیۆکانیان داونلۆد بکەن. ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە فەیسبووک ڕێگە نادات بەکارهێنەر ڤیدیۆی داونلۆدکراو لە دەرەوەی ئەپی فەیسبووکدا ببینێت.
جێگای سەرنجە کە ئەم تایبەتمەندییە هێشتا لە قۆناغی ئەزموونیدایە و ئەگەری ئەوە هەیە کە لەداهاتوودا نەکرێتە تایبەتمەندییەکی جێگیر.


  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنت:

Post a Comment

Item Reviewed: تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ‬ فه‌یسبووك زیاد دەکرێت Rating: 5 Reviewed By: Adeb IT07