ڕیكلام

ڕیكلام
نوێترین
9/18/2016

چارەسەر بۆ کێشەیەکی زۆر باوی كۆمپیوتەر


کێشەی ئەوەی کە هەموو بەرنامەکانت بەهۆی بەرنامەیەکی دیکە ببێتەوە،واتا بۆنمونە تۆ دەتەوێ گوگڵ کرۆم بکەیەوە یان میدیاپلەیەر بۆ تەماشاکردنی فایلێك یان مایکرۆسۆفت ۆرد بکەیەوە ، کەچی ئەوان نابنەوە و بەرنامەیەکی دیکە دەبێتەوە ؟!

بۆ ئەمەش چارەسەر دوو ڕێگەیە:

1- سڕینەوەی ئەو بەرنامەی کە هەموو بەرنامەکان دەکاتەوە،بۆنمونە وەک لەوێنەکە نیشاندراوە بەرنامەی Real player دەسڕیەوە و ئینجا ڕیستارت بە کۆمپیوتەر دەکەی بۆ ئەوەی بێتەوە دۆخی جاران…

بەڵام ئەویان ڕەنگە نەکرێ چونکە بەرنامەکە لەوانەیە ئیشی گرینگت پێی هەبێ، یان لەبەر هۆکاری دیکە ، بۆیە پەنا دەبرێتەبەر چارەسەری دووەم.

2-گەڕاندنەوەی رێکخستنی Windows Registry . هەر رێکخستنێک کە تۆ ئەنجامی دەدەی لە Windows ئەوا لەناو Register دا هەڵدەگیرێت، ئەو کێشەیەش لەوێدا هەڵگیراوە ، بۆیە دەتوانی بە بەکارهێنانی ئەو لینکەی خوارەوە ڕیستۆری رێکخستنەکە بکەی و چارەسەر کێشەکە بکەی.

تێ بینی:بەهۆی یوزەری ئەدمینەوە داخڵی ناو کۆمپیوتەر ببن.!! دوای کلیک کردن لە لینکەکە ڕاستەوخۆ فایلێک داونلۆد دەبێ بە ناوی Default_REG ، دوای داونلۆد کلیکی لای ڕاستی لەسەر بکە و Merge لێ بدە و هەڵبژاردەیRUN ئینجا Yes دواتریش yes لێ بدە و لە کۆتایشدا ریستارت بکە بە کۆمپیوتەرەکەت.

لینکی فایل لێرە دابەزێنە

هۆکاری کێشەکە: تۆ بە‌هەڵە کلیکی لای ڕاستت لەسەر بەرنامەیەک کردووە (نم:مایکرۆسۆفت ۆرد) و Open with هەڵبژاردووە و دواتر لە choose default program بەرنامەکەت دەستنیشان کردووە لە بیرت کردوە کەهەڵبژاردەی: Always use the selected program to open this kind of file لابدەی.

وێنەی كێشەكە



ئاماده كردنی:علاءالدین برزنجی
  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنت:

Post a Comment

Item Reviewed: چارەسەر بۆ کێشەیەکی زۆر باوی كۆمپیوتەر Rating: 5 Reviewed By: Unknown