ڕیكلام

ڕیكلام
نوێترین
7/20/2019

بزانە چ پۆرتێکی port کۆمپیوتەرەکەت کراوەتەوە ؟ پۆرت دەرگایە بۆ هاککردنی ئامێرەکەت؟

بزانە چ پۆرتێکی port کۆمپیوتەرەکەت کراوەتەوە ؟ پۆرت دەرگایە بۆ هاککردنی ئامێرەکەت؟





لە زانستی نێتۆرکینگ دا ، پرۆتۆکۆڵی " port - پۆرتەکان " دەرگا و دەروازەن بۆ پێکەوە بەستنی نێوان دوو ئامێر یاخود دوو سیستەم بۆ ئاڵوگۆڕکرنی داتا و زانیاری و ئیشکردن پێکەوە، بە مانایەکی تر دەتوانین بڵێن کردنەوەی پۆرتەکانی کۆمپیوتەرەکەت واتە ڕێگەدان بەو " packets " ی کە هەژمونی سکیوریتی کۆمپیوتەر یاخود ئامێرەکەت دەخەنە مەترسیەوە، بەشێک لە میکانیزمی فایەروڵ یاخود ئەنتی ڤایرۆس و تەواوی توڵەکانی تری تایبەت بە سکیوریتی بەگشتی فلتەری پۆرتەکان دەکەن بۆ ڕاگرتن و پارێزگاریکردن لە سیستەمی کۆمپیوتەر. 

لەلایەکی ترەوە هاککەرەکان پشت دەبەستن بە میکانیزمی جیاواز بۆ کردنەوەی پۆرتەکان، بۆ کۆنترۆڵکردن و هاتنە ژوورەوە بۆ ناو سیستەمەکان، بە مانایەکی تر هاککەرەکان لەڕێگەی پۆرتە کراوەکانەوە دەتوانن بچنە ناو سیستەمەکانی کۆمپیوتەری کەسی بەرانبەرەوە، هەر بۆیە تەنها پۆرتێکی کراوە دەبێتە هۆکار بۆ هاککردن و کۆنترۆڵکردنی تەواوی سیستەمەکەت لەلایەن هاککەرانەوە، تا بتوانێت بە ئارەز و ویستی خۆی زانیاری بەسود بۆ خۆی ببات وەک ناوی بەکارهێنەر و ووشەی نهێنی و ژمارەی کارتی بانکی ..هتد.

بۆ ئەم مەبەستەش زۆر گرنگە بزانیت چ بەشێک لە پۆرتەکانی کۆمپیوتەرەکەت کراوەتەوە، تا ئەگەر پێویست نەبێت دەتوانیت لەرێگەی فایەروڵ یان ئەنتی ڤایرۆسەکەتەوە بلۆکی بکەیت و دایبخەی بۆ پاریزگاریکردن لە سیستەمەکەت، بۆ زانینی تەواوی پۆرتە کراوەکانی کۆمپیوتەرەکەت دەتوانیت زۆر بە ئاسانی لەڕێگەی " CMD " ی کۆمپیوتەرەکەتەوە فرمانی " netstat -a " داغڵ بکەیت ئەوا بەم شێوەیە تەواوی ئەو پۆرتانەت نیشان دەدات کە لەئێستاد کراوەنەتەوە هەروەک ئەم نمونەی خوارەوە: 



 یاخود لەڕێگەی بەرنامەیەکی وەک " Nmap and Zenmap " تایبەت بە هاکک و سکیوریتی دەتوانیت هەموو ئەو پۆرتانە بدۆزیتەوە کە کراونەتەوە لە ناو ئامێرەکەتدا، هەر وەک ئەم نمونەی خوارەوە.


سه ر جاوه /  کاروان ئایتی
پێشتر
بابەتی پێشتر نییە
Older Post
  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنت:

Post a Comment

Item Reviewed: بزانە چ پۆرتێکی port کۆمپیوتەرەکەت کراوەتەوە ؟ پۆرت دەرگایە بۆ هاککردنی ئامێرەکەت؟ Rating: 5 Reviewed By: HAMA